هه ر خه یالی به دلما دی
بو چاوانتی باس ده کا
کوا دل ئاوینه ی دله
به دوای
مندالیما ئه گه ریم
ته نها بو چرکه ییک فریین
گیانی سه وزی
فیدا ئه کا
هزری فرین
بو باوشت
پتر له گیانما بالا ئه کا
به شه کری بیره وه ریته وه
نوش ده که م
ئه وه نیه
با له بالای درخت
گه لای ماچ ئه وه رینی
هه رگیز له مه ر‌گ نه ترسام
به لام که دستت کرده ملم و له دله وه خوشت ویستم
مه ر‌گ بو به دیوه زمه و
هه موو شه ویک خه ونی پیی وه ئه بینم
ئه گه ر
پیم بلیی ئازادت نا که م
شار
گوڵم !
دڵم پڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێ یه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو ویاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
له شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت
که پڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له شاره‌که‌ت که مه‌ندی دووکه‌ڵه
که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه تیشکی بێ گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند
له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوی یه
له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر،
باوی ڕێوی یه
به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه‌گوڵ
له شاری تۆ، له بانی عه‌ره‌شه قۆنه‌ره‌ی دراو
شاره‌که‌ت
ئاسکه جوانه‌که‌م !
ته‌سکه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شه‌ره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه له‌شم
بناری پڕ به‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم- سواره
پای قه له م‌م له سه ر سه هولی
بیره وه ری جوداییتا هه لخلیسکا و
ده ستی شکا
له و شه وه وه هه ر چه ن ده کا
وشه ی (( خه نه ده )) ی پی نا نووسری
سپی نه بی
بویه که دیت هه موو شتی سپی ده کا
به لام
ئه وه بو سی مانگ ئه چی
هه رچه ن ئه کا پی ناکری
گولاله ی گونات سپی کا.
نیشتمان
نیشتمان
ئه ی گولی نه ژاکاوی لووتکه ی ئاواتم
خوزگه به ر له وه ی ته مه ن
ژاری تالی مالئاوایی بخواته وه
پیم ده کرا
ته ماشام به بالای به رزی چیاکانت سه ر خوش که م
ئه ی کوتری ساله های سال هه لکورماوی هیلانه سوار
خوزگه ده کرا
له ئیواره ی ئه م غوربه ته دا
وه ک خوری به ر به یانی
له سینه ی نیگای قه تی‌س ماوی پر له هیوام
پرشینگیکی نوورت بکردایه
به ریگای گه رانه وه م بو باوه شت
پیت نالیم دایک
من قه ت دایکم به قه ده ر تو خوش نه ویستووه
ئه ی هونراوه ی بی ئوقره ییم
سه ت هه زار جار بتخوینمه وه
لیت تیر نابم تو نه عه شقی نه ژان
نه ئاواتی نه خه ونه کان
بویه هه ر چه ن بالی ته مه ن لیک ئه ده م و
به رزتر ئه فرم
عه شق و ژان و خه و و خه م‌م
له با وه شی گه رمی حه زت دا
ئه تویته وه و
وه کوو ته می هه لئه فرن و نایینه وه.
جار نه‌جارێ دێیته‌سه‌ربان
وه‌ک بزه‌ی خۆری به‌یانی
خه‌یاڵی پرچت ئاڵۆزه
که‌وتۆه‌ته سه‌ر رێگای کانی
۲
راوستاوی له‌به‌ر درگا
چاوت له‌کۆڵان بڕیوه
له‌نیگاتا ئه‌خولێنه‌وه
تۆف و زریان و کڕیوه
۳
باڵای به‌رز و نزاری تۆ
ئه‌مخاته بیر ئه‌و چناره
چنار جارجار ئه‌شنێته‌وه
ئه‌گریجه‌ی تۆ که‌مێک لاره
۴
بزه‌یه‌ک که‌وته سه‌ر لێوت
وه‌ک تریفه‌ی گه‌رمی شێعرێ
به‌ڵام که‌مێک ناخایینێ
بزه ئه‌شکێ،شێعریش ئه‌مرێ
۱۹۹۵
|
|
| یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم ! به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ، ده‌چێته ناو دڵم ! هه‌ر به گوێی دڵم ! گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت . شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت ! هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت ! تۆ ! ئه‌وینمی .. ڕێک و پێک ترینه شیعری تاکو ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی ! تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی ! هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا ، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت ! به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت ! به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت ، مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! خۆشه‌ویسته‌که‌م ! عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م ! تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت ! ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م ! تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م ! له کاتی تونییایه‌تی ، به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ، تۆ ! قیامه‌تی ! دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی ! تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی ! تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی ! تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی ! خوێنی خوێنه‌که‌م ! هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟ بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟ ده‌ستی خۆم بڕی !. ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ . بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی مانی تۆ . جوانه بووکه‌که ! هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ که بێمه جێی ژوانی تۆ . مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! ها.. ترووسکه‌که‌م جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م ! ببیه شیعره‌که‌م تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت . تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی تاسکه تاسکی ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت . لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! |
|
مارف ئاغایی
روز خوش ،
دختران قرن آینده !
روز خوش ،
پسران قرن آ ینده ،
بمانید چشم به راه من ،
هرچند دورم از شما...
برسر پیمانم هنوز
تاب نادیدنتان نیست مرا
مپرسید کی ،
مپرسید چون ،
مپندارید پشیمانم .
شاید
به هنگام نوروز
به سان ریشه ی گیاه
برفراز تپه ی ملا مروان
زندگی را زسر گیرم
شاید یک شب
همراه برق آذرخش
فرود آمده باز آیم
چنان چون شبح پرچم بک نفس
پیش چشمان به اهتزاز در بیایم
شاید ازپی رگباری باران بهاری
دردامان سپیداری
به سان قارچ برآیم از دل خاک
یا درکشتزاری متروک
برویم چون خوشه ی جو،
در غوغای پای کوبان
روم در قلب ازدحام
به ناگه گیردم دستی
دست دختر هم رقصی .
روز خوش،
دختران قرن آینده
روز خوش، پسران قرن آ ینده ،
چون رسید لحظه ی دیدار
بخوانیدم بر سفره ی لبریزتان
که طعم اشک و خون نمی خیزد ازنانتان
باشد یک شب به آرامی
بیاسایم دربستر خوابهایتان
به هرکجا سر کشیدم به زندگی در این جهان
ماوای من
یا کلک بود روی امواج
یا شاخه ای تک افتاده در سیه باد.
فقط یک‌بار بگذارید
روز روشن بر لب راه
فارغ از فتوای شیخ و رخصت خانان
رها از ترس ، بی خیال طعنه ها
درآویزم به اندام دختر کردی
عطر نرگس بیفشاتد نفس‌هایش
دستانش طعم و بوی خاک
روز خوش ،
دختران قرن آینده...
روز خوش ،
پسران قرن آ ینده
دستم به دامان
چون در رسد آ ن روز
روز ر وییدن یا برآمد ن
مرا پساپورتی دهید
هرچه که باشد مهم نیست
بلند بالا یا میان قد
آنسان که دلخواه شماست
زرد گونه یا که قرمز
بنفشه ای و یا آبی
ویا سیاه همچو قطران...
به درازای زندگی حسرت به دل ماندم
تنها یک روز
در جیب خود داشته باشم
شناسنامه ی میهنم را .
ماچت ده‌كه‌م
ئه‌ی گیانی خۆم ماچت ده‌كه‌م
قۆرتی چه‌ناگه‌ت ماچ ده‌كه‌م
نه‌رمانی گوێت
گۆی مه‌مكه‌كانت ماچ ده‌كه‌م.
◊
زۆر تینووتم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاك ده‌زانم،
مه‌مكه‌كانت وه‌ك تۆپه خوێ،
تا ماچیان كه‌م،
نه‌مامی زه‌ردی تینوێتی
له ئێسكم‌دا پتر ده‌ڕوێ!
◊
ئه‌ی گیانی خۆم!
له یه‌كه‌م كۆرسی ئه‌ویندا
مه‌مكه‌كانت فێریان كردم
رێزی به‌فری چیاكان بگرم.
چاوه‌كانت فێریان كردم
رێزی كانی بناری شاخه‌كان بگرم.
◊
ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه
بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی قوتابخانه.
چاوه‌ڕێت كه‌م
له دووه‌م كۆرسی ئه‌ویندا
فێرم بكه‌ی مه‌مكه‌كانت بپارێزم
فێرم بكه‌ی چاوه‌كانت بپارێزم
قوباد جه‌لی زاده
ژن ،
نه‌یهیَشت مامه‌ڕیشه‌یه‌كی تر بم و له گۆڕه‌پانی شاریَكدا،
كۆته‌ڵیَك بۆ ئازایه‌تیم دابتاشم !
ژن ،
نه‌یهیَشت له لیژنه‌ی ئیغتیالاتی حزبیَكی خه‌باتگیردا ،
قاره‌مانیَكی جه‌ربه‌زه بم !
ژن ،
نه‌یهیَشت مامه‌ڕیشه‌یه‌كی تر بم و له گۆڕه‌پانی شاریَكدا ،
كۆته‌ڵیَك بۆ ئازایه‌تیم دابتاشم !
ژن ،
ده‌ممی له‌ناو ده‌می خۆیدا زینده به ماچ كرد ، مه‌ودای نه‌دام ،
له جه‌رگه‌ی خۆنیشاندانیَكی خویَناویدا ،
ووتافیَك بۆ په‌ڕه‌سیَلكه‌كانی ئازادی بكیَشم !
ژن ،
له ره‌وه‌زه داخراوه‌كانی مه‌مكیدا ، ده‌سته بزیَوه‌كانی لێ زه‌وت كردم ،
ریَی نه‌دام ، په‌نجه زبره‌كانی فیدا كردن ،
بۆ ئه‌لقه‌یه‌كی سڕی ، نارنجۆكیَكی دڵگه‌رم دریَژ یكه‌م !
ژن ،
ئه‌وه‌نده به كفنی سه‌وزو سووره‌وه ، سه‌مای بۆ كردم
تا میَركه ره‌نگینه‌كانی وه‌ته‌ن و
ره‌نگه گه‌رمه‌كانی به‌یداخی له بیر بردمه‌وه !
ژن ،
ئه‌وه‌نده سترانه ئاگرینه‌كانی جوت بوونی بۆ چڕیم ،
ئیجازه‌ی نه‌دام ،
په‌رده‌ی گوێ قولاَخه‌كانم ، بۆ سرووده سووره‌كانی نیشتمان ، هه‌ڵبخه‌م !
ژن ،
ئه‌وه‌نده بسك و كه‌زی له گه‌ردنێ ئالاَندم ،
به‌وه رانه‌گه‌ییم ،
له‌به‌ر ده‌م په‌تی سیَداره‌یكدا ، تف ف ف له بیچمی
جه‌لاده ره‌نگ په‌ڕیوه‌كه‌م بكه‌م !
ژن ،
به‌سه‌ر حه‌زه په‌مه‌ییه‌كانی رۆحمه‌وه ، بوو به جاسووس
نه‌مویَرا ده‌مه‌و ئیَواره‌یه‌كی پرته‌قاڵی ،
قومیَك عشق له كانیله‌یه‌كی زاماردا بخۆمه‌وه‌و
قه‌ده‌میَك ، له‌گه‌ڵ دره‌ختیَكی بیَوه‌ژندا ، لیَبده‌م !
ژن ،
نه‌یهیَشت چلوه شه‌ویَكی كانوون ، له نیَو لینگی گه‌رم و گوڕی یا بترازیَم و
سینگی شار به گوڵه پۆسته‌ری شه‌هید ، بنه‌خشیَنم !
ژن ،
له ده‌ریاچه قووڵه‌كانی چاویدا ، كردمی به ماسی ..
ئیدی بۆم نه‌كرا ،
له هه‌نیه‌ی گاشه به‌ردیَكی چیادا ، شیعریَك بۆ به‌فروو
سه‌نگه‌ریَك بۆ پیَشمه‌رگه هه‌ڵكه‌نم !
ژن ، ده‌سته‌مۆی كردم
ژن ، كاغه‌زی سپی پێ پڕ كردمه‌وه
ژن ، هه‌موو چراكانی تری لێ خامۆش كردم
ژن ، له خویَنما بوو به خڕۆكه‌یه‌كی دكتاتۆر
ژن ، وای كرد كه له مه‌وقفیَكی پاسدا شه‌هیدێ ببینم ، ته‌ریق ببمه‌وه
ژن ، له‌سه‌ری كردم ، كه ده‌بێ ته‌نیا چاوی ئه‌و ، قه‌ده‌روو نیشتمانم بیَت
ژن ، بوو به یاسا‌و نه‌متوانی سه‌رپیَچی بكه‌م
ژن ، خستمیه سه‌ر چۆك
ژن ، ترسنۆكی كردم ،
ترسنۆك !