قوباد جه‌لی زاده
ژن ،
نهیهیَشت مامه‌ڕیشه‌یه‌كی تر بم و له گۆڕه‌پانی شاریَكدا،
كۆتهڵیَك بۆ ئازایه‌تیم دابتاشم !
ژن ،
نهیهیَشت له لیژنه‌ی ئیغتیالاتی حزبیَكی خه‌باتگیردا ،
قارهمانیَكی جه‌ربه‌زه بم !
ژن ،
نهیهیَشت مامه‌ڕیشه‌یه‌كی تر بم و له گۆڕه‌پانی شاریَكدا ،
كۆتهڵیَك بۆ ئازایه‌تیم دابتاشم !
ژن ،
ده‌ممی له‌ناو ده‌می خۆیدا زینده به ماچ كرد ، مه‌ودای نه‌دام ،
له جه‌رگه‌ی خۆنیشاندانیَكی خویَناویدا ،
ووتافیَك بۆ پهڕهسیَلكهكانی ئازادی بكیَشم !
ژن ،
له ره‌وه‌زه داخراوه‌كانی مه‌مكیدا ، ده‌سته بزیَوهكانی لێ زه‌وت كردم ،
ریَی نه‌دام ، په‌نجه زبرهكانی فیدا كردن ،
بۆ ئه‌لقه‌یه‌كی سڕی ، نارنجۆكیَكی دڵگه‌رم دریَژ یكه‌م !
ژن ،
ئه‌وه‌نده به كفنی سه‌وزو سووره‌وه ، سه‌مای بۆ كردم
تا میَركه ره‌نگینه‌كانی وه‌ته‌ن و
ره‌نگه گه‌رمه‌كانی به‌یداخی له بیر بردمه‌وه !
ژن ،
ئه‌وه‌نده سترانه ئاگرینه‌كانی جوت بوونی بۆ چڕیم ،
ئیجازه‌ی نه‌دام ،
په‌رده‌ی گوێ قولاَخهكانم ، بۆ سرووده سووره‌كانی نیشتمان ، هه‌ڵبخه‌م !
ژن ،
ئه‌وه‌نده بسك و كه‌زی له گه‌ردنێ ئالاَندم ،
به‌وه رانه‌گه‌ییم ،
له‌به‌ر ده‌م په‌تی سیَدارهیكدا ، تف ف ف له بیچمی
جه‌لاده ره‌نگ په‌ڕیوه‌كه‌م بكه‌م !
ژن ،
به‌سه‌ر حه‌زه په‌مه‌ییه‌كانی رۆحمه‌وه ، بوو به جاسووس
نهمویَرا ده‌مه‌و ئیَوارهیهكی پرته‌قاڵی ،
قومیَك عشق له كانیله‌یه‌كی زاماردا بخۆمه‌وه‌و
قهدهمیَك ، له‌گه‌ڵ درهختیَكی بیَوهژندا ، لیَبدهم !
ژن ،
نهیهیَشت چلوه شهویَكی كانوون ، له نیَو لینگی گه‌رم و گوڕی یا بترازیَم و
سینگی شار به گوڵه پۆسته‌ری شه‌هید ، بنهخشیَنم !
ژن ،
له ده‌ریاچه قووڵه‌كانی چاویدا ، كردمی به ماسی ..
ئیدی بۆم نه‌كرا ،
له هه‌نیه‌ی گاشه بهردیَكی چیادا ، شیعریَك بۆ به‌فروو
سهنگهریَك بۆ پیَشمهرگه هه‌ڵكه‌نم !
ژن ، ده‌سته‌مۆی كردم
ژن ، كاغه‌زی سپی پێ پڕ كردمه‌وه
ژن ، هه‌موو چراكانی تری لێ خامۆش كردم
ژن ، له خویَنما بوو به خڕۆكه‌یه‌كی دكتاتۆر
ژن ، وای كرد كه له مهوقفیَكی پاسدا شه‌هیدێ ببینم ، ته‌ریق ببمه‌وه
ژن ، له‌سه‌ری كردم ، كه ده‌بێ ته‌نیا چاوی ئه‌و ، قه‌ده‌روو نیشتمانم بیَت
ژن ، بوو به یاسا‌و نه‌متوانی سهرپیَچی بكه‌م
ژن ، خستمیه سه‌ر چۆك
ژن ، ترسنۆكی كردم ،
ترسنۆك !
|
+| نوشته شده توسط
هیوا قریشی در چهارشنبه هفدهم مرداد 1386
|