RSS
هه رگیز له مه ر‌گ نه ترسام
به لام که دستت کرده ملم و له دله وه خوشت ویستم
مه ر‌گ بو به دیوه زمه و
هه موو شه ویک خه ونی پیی وه ئه بینم
ئه گه ر
پیم بلیی ئازادت نا که م
شار
گوڵم !دڵم پڕه له ده‌رد و کوڵئهڵێم بڕۆم له شارهکهتئهڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێ یهکهمعیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتیزارهکهتوهڕهز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌وله ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو ویاوی شهوئهڵێم بڕۆم له شارهکهتله شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شهوارهکهتبڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزهمچلۆن بژیم له شارهکهتکه پڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و منارهیهمهلی ئه‌وین غهوارهیهئهڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێمئهوهی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، کهلهپچهیهئهوهی که په‌یکه‌ره میسالی داوهڵهئهوهی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قهنارهیهله شاره‌که‌ت که مه‌ندی دووکه‌ڵه‌که دێته ده‌ر له ماڵی دهوڵهمهندوه تیشکی بێ گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته بهندله هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینهدێ به‌ره‌و دڵمدهستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئهیگوشمدهستی چێوی یه‌له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر،باوی ڕێوی یه به هه‌ر نیگایه‌ک و پهتایهکهئهڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زهلچلۆن ئه‌بێته جاڕهگوڵله شاری تۆ، له بانی عه‌ره‌شه قۆنه‌ره‌ی دراوشارهکهت ئاسکه جوانه‌که‌م !ته‌سکه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت ههراوکێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی ههژارگوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عهشیرهتمبه داره ته‌رمی کووچه‌کانی شهرهکهتڕانههاتووه لهشمبناری پڕ به‌هاری دێڕهنگی سوور و شین ئه‌داله شیعر و عاتیفه‌ی گهشمئهڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم- سواره