جار نه‌جارێ دێیته‌سه‌ربان
وه‌ک بزه‌ی خۆری به‌یانی
خه‌یاڵی پرچت ئاڵۆزه
که‌وتۆه‌ته سه‌ر رێگای کانی
۲
راوستاوی له‌به‌ر درگا
چاوت له‌کۆڵان بڕیوه
له‌نیگاتا ئه‌خولێنه‌وه
تۆف و زریان و کڕیوه
۳
باڵای به‌رز و نزاری تۆ
ئه‌مخاته بیر ئه‌و چناره
چنار جارجار ئه‌شنێته‌وه
ئه‌گریجه‌ی تۆ که‌مێک لاره
۴
بزه‌یه‌ک که‌وته سه‌ر لێوت
وه‌ک تریفه‌ی گه‌رمی شێعرێ
به‌ڵام که‌مێک ناخایینێ
بزه ئه‌شکێ،شێعریش ئه‌مرێ
۱۹۹۵
|
+| نوشته شده توسط
هیوا قریشی در چهارشنبه چهارم اردیبهشت 1387
|