یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
|
|
| یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم ! به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ، ده‌چێته ناو دڵم ! هه‌ر به گوێی دڵم ! گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت . شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت ! هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت ! تۆ ! ئه‌وینمی .. ڕێک و پێک ترینه شیعری تاکو ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی ! تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی ! هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا ، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت ! به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت ! به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت ، مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! خۆشه‌ویسته‌که‌م ! عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م ! تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت ! ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م ! تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م ! له کاتی تونییایه‌تی ، به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ، تۆ ! قیامه‌تی ! دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی ! تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی ! تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی ! تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی ! خوێنی خوێنه‌که‌م ! هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟ بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟ ده‌ستی خۆم بڕی !. ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ . بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی مانی تۆ . جوانه بووکه‌که ! هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ که بێمه جێی ژوانی تۆ . مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! ها.. ترووسکه‌که‌م جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م ! ببیه شیعره‌که‌م تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت . تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی تاسکه تاسکی ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت . لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! |
+ نوشته شده در یکشنبه بیست و پنجم شهریور ۱۳۸۶ ساعت 0:18 توسط هیوا قریشی
|